محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نووسیویەتی: جگە لە قبووڵکردنی مافەکانی گەلی ئێران وەک لە پێشنیازی ١٤ خاڵیدا هاتووە، هیچ ڕێگایەکی دیکە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەر ڕێبازێکی تر بە تەواوی بێ ئەنجامە و شکستە دوای شکست.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: تا زیاتر دوابکەون، باجدەرانی ئەمریکی زیاتر لە گیرفانی خۆیانەوە پارە دەدەن.
Your Comment